ئه‌وروپاگرنگترین

پێشنیازێکی سەیر؛ داوا دەکرێت ژمارەی یاریزانان لە یاریی تۆپی پێ بۆ 10 یاریزان کەم بکرێتەوە

پلاتینی داوا دەکات پانتایی زیاتر بە یاریزانان بدرێت

Yariga App

یاریگا –

پلاتینی کە رۆڵێکی گەورەی لە بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی یاریی تۆپی پێ و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا هەبووە، پێشنیاز دەکات ژمارەی یاریزانان لە یاریی تۆپی پێ کەم بکرێتەوە و بکرێتە 10 یاریزان.

مێشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی رایگەیاندووە، یاریی تۆپی پێ زۆر سەرنجڕاکێشتر و خۆشتر دەبێت ئەگەر ژمارەی یاریزانان لە 11 یاریزان بۆ 10 یاریزان کەم بکرێتەوە، بەمشێوەیە پانتایی زیاتر لە بەردەستی یاریزانان دەبێت’.

هەروەها دەڵێت:’ لەوانەیە پێویست بکات بە 10 یاریزان یاریی بکەین، لەوەتەی ساڵی 1900 ژمارەی یاریزانانی یاریی تۆپی پێ 11 یاریزانە، بەڵام ئەوکات یاریزانەکان کەمتر لەوەی ئێستا رایان دەکرد، بەو راددەیەی ئێستا خێرا و بەهێز نەبوون، باشترە ژمارەی یاریزانان کەم بکرێتەوە چونکە پانتاییەکی زیاتر بۆ یاریزانان دروست دەبێت’.

پیاوە 69 ساڵانە فەڕەنسییەکە کە لە ماوەی ساڵانی 2007 تاوەکو 2015 سەرۆکی یوێفا بوو، دەشڵێت :’لە سەردەمی یاریکردنی ئێمە هاندەران بەمشێوەیەی ئێستا یارییان نەدەبینی، زیاتر پاسەکان و تۆپەکان بۆ دواوە بوون نەوەک بۆ پێشەوە، من رەخنە لە شێوازی ئێستای یاریکردن ناگرم، بەڵام لە سەردەمی ئێمە یارییەکان زیاتر هێرشبەرانەتر بوون لە ئێستا، ئەنجامی یارییەکانی ئێستا بە دڵی هاندەرانی پێشوو نییە’.

پلاتینی پێشتر درێسی یانەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و سانت ئیتیانی فەڕەنسی و نانسی فەڕەنسی پۆشیوە، لە ساڵانی 1983 – 1985 سێ ساڵ لەسەریەک خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button