ئیسپانیاگرنگترین

نهێنی کۆبوونەوەی لاپۆرتا و دیکۆ فلیك دوای دۆڕانیان بەرامبەر مۆناکۆ ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

نهێنی ئەو كۆبوونه‌وه‌یان ئاشکرا کرا کە لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لەگەڵ هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانه‌كه‌یان دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر مۆناكۆ كردیان.

لە گه‌ڕی یەکەمی قۆناخی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ بارسیڵۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک به‌ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی دۆرا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لە راپۆرتێکدا وردەکاری کۆبوونەوەکەی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر مۆناكۆ فلیك و لاپۆرتا و دیكۆ كۆبوونه‌وه‌ نووسیویه‌تی، سەرەڕای ئەو شکستەی به‌رامبه‌ر  مۆناکۆ لە یەکەم یاریی لە چامپیۆنزلیگ تووشی یانه‌كه‌ بوو، به‌ڵام بارسێلۆنا متمانەی بە پرۆژەکەی فلیک هەیە، بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئەم متمانەیەی بە راهێنەرەکە راگه‌یاند.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لاپۆرتا و دیکۆ و فلیك به‌بێ هیچ گرژیه‌ك و بە هێمنی شکستەکەیان شیکردەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی كاریگه‌ری دۆرانه‌كه‌ کەم بکەنەوە و لە هەڵەکان فێربن بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە، به‌گشتی ئاستی تیپه‌كه‌یان به‌ ئه‌رێنی باس كردووه‌ .

رۆژنامەکە روونیكردووته‌وه‌، فلیک پەیامێکی هاوشێوەی بۆ یاریزانانی ناو ژووری جلگۆڕین ناردووە، هەرچەندە ئەو پەیامە بێبەش نەبووە لە ڕەخنەگرتن لەخۆی، بەڵام متمانەی بە تیپەکە پاراستووە، رەزامەندی خۆی بە هەڵوێستی كارگێری یانەکە نیشانداوه‌، بەڵێنیشی داوە هەڵەکان بەباشی شیبکاتەوە .

بارسێلۆنا له‌ لالیگا پێنج یاریی كردووه‌ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیه‌ و  ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز كاتێك سبه‌ی ئێواره‌ به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاریی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button