ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری چێڵسی: پارەی زیاترم پێویستە !

مارێسکا داوای گواستنەوەی یاریزانی زیاتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی پلانێکی گەورەی بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو داڕێشتووە.

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی، چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی دیکەیە، تاوەکو بۆشایی رکابەریکردن لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ کەمبکاتەوە.

لە هاوینی رابردوودا، چێڵسی بۆ سێیەم جار لە چوار بازاڕی گواستنەوەی رابردوودا، زۆرترین پارەی خەرج کرد. بلووز زیاتر لە مێرکاتۆی هاوینەی پێشوودا، 219 ملیۆن پاوەندی خەرجکرد.

لەوەتەی تێد بۆیڵی و کۆمپانیای کلیرلەیک بوونەتە خاوەنی چێڵسی، لە ماوەی تەنیا دوو ساڵدا، زیاتر لە یەک ملیار پاوەندییان خەرجکردووە.

سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، کەچی ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری بلووز پێی وایە، چێڵسی پێویستی بە خەرجکردنی پارەی زیاترە

پێم وایە ئێستا پێکهاتەیەکی زۆر باشمان هەیە، بەڵام بێگومان، یانەکانی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ لە پێشەوەی ئێمەن. بۆیە هیوادارم لە ئەنجامی باش بەردەوام بین، تاوەکو وردە وردە لێیان نزیک ببینەوە. پێم وایە هۆکاری سەرەکی ئاست بەرزی مان سیتی و ئارسیناڵ، هێشتنەوەی راهێنەرانە بۆ ماوەیەکی درێژ.

لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی رابردوودا، زۆر چالاک بووین، بەڵام لە بازاڕی داهاتووش بەردەوام دەبین، بە شێوەیەکی ورد و تایبەت کار دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button