ئیسپانیاگرنگترین

وردەکارییەکانی وەشانی نوێی جامی جیهانی یانەکان بڵاوکرایەوە

کەی ریال مەدرید یاریی هەیە؟

Yariga App

یاریگا –

وەشانی یەکەمی جامی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ بۆ یانەکان لە کۆتایی ئەمساڵ لە دەوحە، پایتەختی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت.

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی ‘فیفا’ بڵاویکردووەتەوە، پاڵەوانیەتییەکە لە پێنج یاریی پێکدێت و ریال مەدرید، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ 18ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ یاریی کۆتایی دەکات.

پاڵەوانیەتییەکە شوێنی جامی جیهانی یانەکان دەگرێتەوە و لەمەودا، هەر چوار ساڵ جارێک، پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت و ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.

یانەی عەین، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یەکەم یاری بەرامبەر ئۆکلاند سیتی دەکات، براوەی یارییەکە لە قاهیرە، رووبەڕووی ئەهلی میسڕی دەبێتەوە.

دوای تەواوبوونی قۆناخی یەکەم، تەواوی یارییەکان لە دەوحە دەکرێن. یاریی دێربی هەردوو ئەمریکاکە لە نێوان پاچووکای مەکسیکی و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف دەکرێت.

براوەی (عەین – ئەهلی) (پاچووکا – پاڵەوانی کۆنکاکاف) دەگاتە یاریی کۆتایی و 18ی مانگی 12 بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەکات.

18ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022.

بابەتی زیاتر

Back to top button