ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V ئیسپانیۆل؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە ریال مەدرید لە شەشەم یاری وەرزی 2024/25 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆل دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئیسپانیۆل بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

ریال مەدرید لە لالیگادا بەگۆڵێك لەگەڵ مایۆركا و لاس پاڵماس یەكسان بوو، لە یانەكانی ڤایادۆلید، ریال بێتیس و ریال سۆسێدادی بردەوە.

ئیسپانیۆلیش لە كۆی پێنج یاری وەرزی نوێی لالیگا تەنیا دوو یاری بردووەتەوە و لە دوو یاری دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ هەریەك لە دەیڤد ئالابا، ئێدواردۆ كاماڤینگا، دانی سێبایۆس و براهیم دیاز رووبەرووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە.

ئیسپانیۆلیش بە بێ هەریەك لە ئیدو ئێكسپۆزیتو و فێرناندۆ كالێرۆ رووبەرووی پالەوانی وەرزی رابردووی لالیگا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

كارڤاخال، میلیتاو، رودیگەر، مێندی

بێڵینگهام، مۆدریچ، ڤاڵڤێردی

رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیسپانیۆل

گارسیا

هیلالی، كومبولا، كابرێرا، تێخێرۆ

ئاگوادۆ، كرال، رۆمێرۆ

پوادۆ، ڤێلیز، كارێراس

بابەتی زیاتر

Back to top button