ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی پێدری گۆنزالیز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای پێدری لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

پێدری یاریزانێكی سەرەكی نێو پلانەكانی هانزی فلیك راهێنەری ئەڵمانی یانە ئیسپانیەكەیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سپۆرت، دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی پێدری كۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانج لەو كۆبوونەوەیە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكەیە لەگەڵ یانەی منداڵی، بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ساڵی 2026.

بارسا لەم وەرزەی لالیگادا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە و بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button