عێراقکوردستان

گارسیا سۆلێر؛ دهۆک شایستەی شکست نەبوو

عوسام حەمەد؛ دهۆک لە یاریگای خۆی تیپێکی زەحمەتە

Yariga App

یاریگا –

یاریدەدەری راهێنەری دهۆک دەڵێت شایستەی شکست نەبووین لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی دەکەینەوە.

لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 دهۆک لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە زەوڕا دۆڕا، دوای یارییەکە گارسیا سۆلێر یاریدەدەری راهێنەری دهۆک دەربارەی شکستەکەیان گوتی؛

ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و شایستەی شکست نەبووین، گۆڵێکی خێرامان لێکرا و کاریگەری لەسەر تیپەکە دروستکرد، لە گێمی دووەم هەلی گۆڵمان هەبوو بەڵام دەرفەتەکان لە دەستدرا، سوپاسی هاندەرانی دهۆک دەکەین تەواوی یارییەکە پاڵپشتی ئێمە بوون، لە داهاتوودا بۆیان قەرەبوو دەکەینەوە.

لە بەرامبەریشدا عوسام حەمەد راهێنەری زەوڕا سەبارەت بە سەرکەوتنە گرینگە کەیان لە یەکەم یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر دهۆک گوتی؛

لە رووی هونەریەوە ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد، هەموو کات دهۆک لە نێو یاریگای خۆی تیپێکی زەحمەتە، دەمەوێ سوپاسی یاریزانەکانم بکەم و زۆر لێیان رازیمە بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد، هەوڵدەدەین لە داهاتووشدا بەردەوام بین.

دوێنێ هەینی ( 20ـی ئەیلولی 2024 ) یەکەم رۆژی دەسپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو کە تیایدا لە یاریی یەکەم هەولێر بە ئەنجامی 2 _ 1 لە دیالای بردەوە و دهۆکیش بەرامبەر زەوڕا شکست بەش بوو، لە یاری داهاتووشدا دهۆک و هەولێر لە کلاسیکۆی کوردستان لە دهۆک رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button