عێراقکوردستان

نەورۆز دوایین ئامادەکاری بۆ یارییەکەی کەربەلا کرد و لە توانای دوو یاریزانیشی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ نەورۆز دوایین ئامادەکاری خۆی کرد و لە توانای دوو یاریزانیشی بێبەش دەبێت.

لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 ئەمڕۆ شەممە ( 21ـی ئەیلول/ سێبتێمبەری 2024 ) نەورۆز لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا بەرامبەر کەربەلا یاریی دەکات، دوێنێ ئێوارەش بە سەرپەرشتی جۆرڤان ڤێڕای راهێنەری بەرازیلی یانەکە دوایین مەشقی خۆی کرد.

نەورۆز و کەربەلا لە مێژوودا پێنج یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سور پۆشەکانی سلێمانی لە سێ یاریدا سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە و کەربەلاش لە دوو یاریدا براوە بووە، نەورۆز نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و کەربەلاش پێنج گۆڵی تۆمار کردووە.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش نەورۆز لە توانای دوو یاریزانی بێبەش دەبێت، هەر یەک لە راستگۆ فەریق بە هۆی پێکان و ئینتێرس گی بە هۆی ئێش لە چاوەکانیدا ناتوانن بەشداری یەکەم یاریی بکەن لەگەڵ یانەکەیاندا، یارییەکەش کاتژمێر 3:30ـی ئێوارە لە یاریگای نێودەڵەتی کەربەلا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button