عێراقکوردستان

داتا و ئاماری دهۆک و زەوڕا پێش یارییەکەی ئەمڕۆ

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دەسپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی رووبەرووی زەوڕا دەبێتەوە.

لە یەکەم رۆژی دەسپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2024 _ 2025، دهۆک میوانداری زەورا دەکات و ئاهەنگی دەسپێکی خولەکەش لە یاریگای دهۆک دەکرێت کاتژمێر 7:30 شەو و بۆ ماوەی 30 خولەک دەخایەنێت، دواتر یارییەکە لە کاتژمێر 9 دەستپێدەکات.

هەینی ( 20ـی ئەیلول/ سێبتێمبەری 2024 ) دهۆک و زەوڕا لە یارییەکی بەهێزدا یاریی کرانەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، تا ئێستا هەر دوو یانە 23 یارییان لەگەڵ یەکتردا کردووە، دهۆک حەفت سەرکەوتنی هەیە و زەوڕاش 10 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە شەش یاریشدا یەکسان بوونە، 11 ساڵە دهۆک لە یەکەم یاریی خۆی لە خولدا شکستی نەهێناوە، دهۆکیش لە 15 یاریی ربردووی خۆی لە نێو یاریگای خۆی نەدۆڕاوە.

دوایین یاری نێوان دهۆک و زەوڕا لە وەرزی رابردوودا بوو لە 22 _ 5 _ 2024 لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای دهۆک هەر دوویانە بە گۆڵێک یەکسان بوون، لە کۆتا پێنج یاریی نێوانیشیان دهۆک سەرکەوتنێک و زەوڕا سەرکەوتنێک و سێ یەکسان بوونیان هەیە.

لە وەرزی رابردووشدا دهۆک بە سەرکەوتنی بەرامبەر زەوڕا لە یاری پلەی ئۆفی گەیشتن بە یارییەکانی پاڵەوانیەتی یانەکانی کەنداو خۆی گەیاندە پاڵەوانێتیەکە دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی کارگێڕیەوە زەورا لە یارییەکە ئامادە نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button