ئینگلتەراگرنگترین

پێش جەنگی لوتکەی پرێمەرلیگ گورزێکی کاریگەر بەر سیتی کەوت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی پێش رووبەڕووبوونەوەکەی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئارسیناڵ گورزێکی قورسی بەرکەوت.

شەوی رابردوو سیتی لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ میوانداری ئینتەر میلانی کرد. لەو یارییەدا تیمەکەی پێۆ گواردیۆلا تەنها دوو خاڵیان لەدەست نەدا کاتێک کەوتنە داوی یەکسانبوونەوە لەگەڵ ئینتەر، بەڵکوو کێڤن دی بروینیشیان لەدەستدا بۆ لووتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر گەنەرز.

ئەستێرە بەلجیکیەکە بە چەند خولەکێک پێش فیکەی کۆتایی گێمی یەکەم دووچاری پێکان هات و گێمی دووەم بەشداری نەکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، هێشتا ماوە کە ئاستی پێکانی کاپتنەکەی سیتی دەستنیشان بکرێت بۆ راگەیاندنی ماوەی دوورکەوتنەوەی، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارییەکەی ئارسیناڵ بەشداری پێناکرێت بۆ پاراستنی زیاتری و تووشنەکردنی بە مەترسی دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر.

گواردیۆلا لەجێی کێڤن لە گێمی دووەم ئێلکای گۆندوگانی هێنایە یارییەکەوە. بۆیە چاوەڕواندەکرێت ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ سەرەکیی بێت.

سیتی بە بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی خولی ئینگلیزی 12 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشنەگن. تۆپچیەکانیش پلەی دووەمن بە 10 خاڵ لە چوار یاریدا هاوشێوەی نیوکاسڵی پلەی سێیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button