ئینگلتەراگرنگترین

هەڵوێستی نوێی بەرپرسانی ئیڤەرتن لەبارەی شۆن دایش

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیڤرەتن بە راهێنەرایەتی شۆن دایش ئەم وەرزە لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕۆن.

ئیڤرەتن جگە لە ئەنجامە خراپەکانی لە پرێمەرلیگ، لە جامی کاراباویش لەسەردەستی ساوسامپتن بە لێدانی یەکلاکەرەوە کرانەدەرەوە دوای ئەوە لە یاییەکە بە گۆڵێک دەستپێشخەربوون. لە پرێمەرلیگیش لە کۆی چوار یاری چوار شکستیان هەیە و لە کۆتایی ریزبەندیەکەوە دێن.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە سکای سپۆرتس سەرچاوەکەیەتی، بۆردی یانەی ئیڤەرتن بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی راهێنەرەکەیان سەرەڕای ئەو دۆخەی ئێستا تێیدان.

دایش کە زۆرترتن ئەزموونی لەگەڵ یانەی بێرنلی بوو (2012-2022), زستانی 2023 ئەرکەکەی لە یانەکەی شاری لیڤەرپوول لەجێی فرانک لامپارد پێسپێردرا. رەنگە کارگێڕی ئیڤەرتن بە پەلە نەکردن لە دوورخستنەوەی بۆ ئەوەبێت کە دایش بوو وەرزی 2022-2023 نەیهێشت داببەزنە چامپیۆنشیپ دوای ئەوەی شەش خاڵیان لێشکێندرا بەهۆی سزاکانی یاسای دارایی خاوێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button