ئینگلتەرا

سێ یانەی پرێمەرلیگ ماتیپیان دەوێ

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی ئینگلیزی و بەشدار لە پرێمەرلیگ کێبڕکێی گواستنەوەی جۆیل ماتیپ دەکەن.

بەرگریکارە کامیرۆنیەکە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و ئەو بۆ یەکەمین جار لە یانەی شالکێی ئەڵمانیەوە دەرکەوت تا ساڵی 2016 پێش ئەوەی رووبکاتە لیڤەرپوول لە ئەڵمانیا مایەوە. ئەم هاوینە ڕێدزی دوای هەشت ساڵ بەجێهێشت و ئێستا یاریزانێکی ئازادە بۆ گرێبەستکردن.

بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوە ئینگلیزیەکان، یانەکانی وێستهام، فوڵهام و وۆڵڤرهامپتن بەجارێ کێبڕكێیانە تا ئەو یاریزانە 33 ساڵانە بگوازبەوە ریزەکانیان.

رەنگە لە کۆتاییدا کێبڕکێکە لەنێوان دوو لەندەنیەکەدا چڕتربێتەوە و ماتیپ یەکێک لەو پەسەند بکات. ئەوەش لەبەر ئەوەی وۆڵڤز ئەم وەرزە دۆخی زۆر خراپە. لە چوار یاریدا تەنها یەک خاڵی هەیە و  لە کۆتا سێ یانەی خوار ریزبەندیەکەدا نیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button