عێراقکوردستان

سەمیر بابۆ؛ لە پێناو پێکهاتەیەکی باش شەونخونیمان کردووە

بابۆ باسی دانانی پێکهاتەی هەولێر دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر دیالا دەکات و راهێنەری تیپەکەش ئامادەیی یاریزانەکانی دووپات کردەوە.

بڕیارە سبەی هەینی ( 20ـی ئەیلول/ سێبتێمبەری 2024) لە دەسپێکی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 هەولێر لە یاریگای خۆی کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە رووبەرووی دیالای تازە سەرکەوتوو بۆ ریزی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتەوە.

پێش یارییەکەیان سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی یارییەکە و ئامادەکردنی پێکهاتەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولەکە گوتی؛

لە رووی ئامادەکردنی تیپەکەوە کێشەمان هەبوو بە تایبەت لە رووی دارایی یەوە کە بڕی پارەکانمان دیاریکراو بوو، بەڵام بە هەوڵی دەستەی کارگێڕی و دڵسۆزانی یانەکە توانیومانە تاڕادەیەک بەباشی ئامادەکارییەکانمان دەسپێبکەین، ئەوەی مایەی دڵخۆشیە زیاتر بۆ ئەم وەرزە گرینگیمان بە یاریزانی کورد داوە لەگەڵ هێنانی یاریزانی پیشەگەر بۆ ئەوەی بتوانین هاوسەنگیەک دروست بکەین، هیوادام ئەو پلانەی دامان ناوە کە بۆ چەند ساڵێکە سودی باشی هەبێت، چونکە شەونخونیمان کردووە تاوەکو بتوانین پێکهاتەیەکی باش دابنێین و هاندەرانی هەولێر دڵخۆش بکەین.

سبەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024_2025 دەسپێدەکات و یاری کرانەوەی خولەکەش لە دهۆک دەبێت کە ئاهەنگی تایبەتی بۆ ساز دەکرێت و دواتر دهۆک و زەوڕا کاتژمێر 9ـی شەو یاری کرانەوەی خولەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button