راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا نرخ و وردەکاریی درێسە نوێیەکانی یانەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

نرخی درێسە کۆپییەکان لە بازاڕ چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکاریی درێسە نوێیەکانی یانەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، کە هەر چوار یانە درێسە نوێیەکانیان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاندووە.

درێسی یانەکانی هەولێر و نەورۆز لەلایەن کۆمپانیای وەرزشی پوما (Puma) بەرهەمهێنراون کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و جلوبەرگی وەرزشی بەرهەم دەهێنێت، دهۆکیش جلوبەرگەکانی لەلایەن کۆمپانیای کێلمی (Kelme) بەرهەمێنراون کە کۆمپانیایەکی وەرزشی ئیسپانییە، درێسە نوێیەکانی زاخۆش لەلایەن کۆمپانیای هەمێل (Hummel) بەرهەمهێنراون کە کۆمپانیایەکی دانیمارکییە.

نرخی درێسی یانەکانی کوردستان
نرخی درێسی یانەکانی کوردستان

سامان جومعە خاوەنی فرۆشگای وەرزشی یۆهان سپۆرت کە درێسەکانی یانەی نەورۆز دابین دەکات، لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’درێسی یەکەم و دووەمی نەورۆز لە کۆمپانیای پوما لە ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە، نزیکەی سێ هەزار درێسمان ئامادە کردووە و هاندەران دەتوانن لە فرۆشگاکەمان بیکڕن، نرخی درێسی ئۆرجیناڵ 50 هەزار دینارە و نرخی درێسی کۆپییەکەی 15 هەزار دینارە’.

دوێنێ دوای ئەوەی درێسی یەکەم و دووەم و سێیەمی دهۆک نمایشکرا، هاندەرێکی یانەکە درێسێکی یانەکەی بە 500 دۆلار کڕی، هاندەرێکی زاخۆش لە زیادکردنێکی ئاشکرادا درێسێکی یانەکەی بە 20 ملیۆن دینار کڕی.

وردەکاریی درێسە نوێیەکەی دهۆک
وردەکاریی درێسە نوێیەکەی دهۆک

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ فرۆشگایەکی وەرزشییان نییە بۆ ئەوەی هاندەران بتوانن درێسی یانە دڵخوازەکانیان بکڕن، درێسە نوێیەکانی هەولێر و زاخۆ تا ئێستا لە بازاڕ دەست ناکەوێت و ژمارەی درێسەکانی دهۆکیش لە بازاڕ کەمن، لەکاتێکدا خواستێکی زۆریان لەسەرە.

سبەی هەینی بە دوو یاریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات، سەرەتا کاتژمێر 17:30 هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری میوانداریی دیالا دەکات، ئینجا دواتر کاتژمێر 20:30 دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداریی زەوڕا دەکات.

درێسی یەکەمی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق
درێسی یەکەمی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button