عێراقکوردستانگرنگترین

لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەمدا نزیکەی 10 هەزار بلیتی یاریی دهۆک و زەوڕا فرۆشراون

هاندەران بە لێشاو بلیتی یاریی ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئۆنلاین دەکڕن

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی دهۆک بە لێشاو بلیتی یاریی ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئۆنلاڵن دەکڕن، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری سەرەتا نزیکەی 10 هەزار بلیتی یاریی دهۆک و زەوڕا فرۆشراون.

لە ماوەی 24 کاتژمێری سەرەتای خستنەڕووی بلیتەکانی یاریی دهۆک و زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، تاوەکو ئێستا نزیکەی10،000 بلیتی یارییەکە بە ئۆنڵاین فرۆشراون، کە دهۆک تاکە یانەیە لە خولەکە بلیتەکانی یارییەکانی بە ئۆنلاین دەفرۆشێت.

هاندەرانی دهۆک بە لێشاو بلیتی یاریی ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئۆنلاین دەکڕن
هاندەرانی دهۆک بە لێشاو بلیتی یاریی ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئۆنلاین دەکڕن

هاندەرانی دهۆک لە رێگای ئۆنلاین بە ئاسانترین شێوە بلیتەکانی یاریی بەرامبەر زەوڕا دەکڕن، کە سبەی هەینی کاتژمێر 20:30 دهۆک لە یاریگای خۆی لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی زەوڕا دەکات.

هاندەران دەتوانن لە رێگای مارکێتەکانەوە لە دهۆک و دەوروبەری بلیتی یارییەکانی دهۆک بکڕن، یان لە رێگای ئەپلیکەیشنی فاستپەی بە ئۆنڵاین بە ئاسانترین شێوە بکڕن، یان لە رێگای ماڵپەڕی تکتات بلیتی یارییەکانی هەڵۆیەکانی چیا بە ئۆنڵاین بکڕن.

دهۆک یاریگاکەی بە تەواوەتی نۆژەنکردووەتەوە بۆ ماوەی 25 رۆژ زیاتر لە هەزار و 200 کەس بەشدارییان لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەدا کردووە، یاریگای دهۆک سەرجەم کورسییەکانی ژمارە کردووە و تاکە یاریگایە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرجەم کورسییەکانی یاریگاکە ژمارە کرابن.

دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگای دهۆک شوێنی 21،236 کەس دەگرێت، نرخی بلیتی ئاسایی لە یارییەکەی سبەی 5 هەزار دینارە و نرخی بلیتی مەقسورە (VIP) بە 25 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

سبەی هەینی بە دوو یاریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات، سەرەتا کاتژمێر 17:30 هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری میوانداریی دیالا دەکات، ئینجا دواتر کاتژمێر 20:30 دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداریی زەوڕا دەکات.

لە ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا ئامادە دەبێت و یەکەمجارە دێتە هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە حوسام رەسام گۆرانیبێژی عێراقی و حەسەن شەریف گۆرانیبێژی کورد بەشداریی ئاهەنگەکە دەکەن و وابڕیارە حوسام رەسام گۆرانییەکی تایبەت لەبارەی دهۆک بڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button