ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام لەترسی ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە وردی چاودێری کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی دەکات و تۆتنهامیش ترسی لێ نیشتووە.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی تۆتنهام بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی دەستیپێکردووە و سپێرز دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی دەیڤد ئالابا و ئانتۆنی رودیگێر، ریال مەدرید لە ئێستاوە پلان بۆ نوێکردنەوەی هێڵی بەرگری تیپەکەت دادەنێت.

ئالێکساندەر ئارۆنۆڵدی ئەستێرەی لیڤەرپوول، ئالفۆنسۆ دەیڤزی ئەتسێرەی بایرن میونشن و کریستیان رۆمێرۆی ئەستێرەی تۆتنهام ئامانجی سەرەکی یانە ئیسپانییەکەن و دەیەوێت گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات.

رۆمێرۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام ماوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە لەترسی هەوڵەکانی ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکەی بە بەرزکردنەوەی مووچەکەی نوێبکاتەوە و رێگە لە رۆیشتنی بگرێت.

رۆمێرۆ لە هاوینی 2022 بەبڕی 52 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتاڵانتای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە تۆتنهام کردووە. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 102 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button