سعوودیەگرنگترین

هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی نەسڕ

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی سعودییە دوایین پەرەسەندنەكانی پێكانی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ ئەستێرەی كرواتی یانەی نەسڕی سعودییان ئاشكرا كرد.

لە یاری رابردووی نەسڕ بەرامبەر شوڕتە لە خولی بژاردەی پاڵەوانی ئاسیا مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لە خولەكی 53 یارییەكەدا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و عەبدوڵا خەیبەری جێگای گرتەوە.

دوێنێ بەفەرمی نەسڕ لە جێگای لویس كاسترۆی راهێنەری پێشووی یانەكەیان ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵیان دەستنیشانكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ریازیەی سعودی، دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان دەركەتووە كە پێكانەكەی برۆزۆڤیچ قورس نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، چاوەڕوان دەكرێت برۆزۆڤیچ تەنیا لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئیتیفاق دووربكەوێتەوە و بۆ یاری بەرامبەر حەزم ئامادە بێت.

برۆزۆڤیچ لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button