ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

دەرگای وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان خەریکە دادەخرێت؛ چۆن ئامادەی مۆندیال بین؟

خەریکە وادەی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بەسەردەچێت

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵەی گەشتیاری ئەمریکا، هۆشداریی دەداتەوە ئەو گەشتیارانەی نیازی بینینی یارییەکانی مۆندیالی 2026یان هەیە؛ لە ئێستا داواکردنی ڤیزا دەستپێبکەن.

بەدەستهێنانی ڤیزەی ئەمریکا، یەکێکە لە قورسترین پڕۆسەکان، هەرچەندە هێشتا نزیکەی 600 رۆژ بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 ماوە، کە بڕیارە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، کەچی لە کۆمەڵەی گەشتیاری ئەمریکا، داوا لەوانە دەکات، کە پێشتر ڤیزەی ئەمریکایان نەبووە، لە ئێستاوە داواکاری پێشکەش بکەن.

گیۆف فریمان، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەکە دەڵێت

ئەگەر پێشتر ڤیزەی ئەمریکات نەبووە و دەتەوێت لە مۆندیالی 2026 ئامادەبیت، دەبێ لە ئێستاوە داواکاری ڤیزە پێشکەش بکەیت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشدارییەکانی کۆمەڵەکە بەو ئەندازەیە نابینێت و پێی وایە دۆخەکە بەوشێوەیە خراپ نییە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە

هەرچەندە ئێمە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەین، کە نیازی ئامادەبوونیان لە مۆندیالی 2026دا هەیە، لە ئێستاوە داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام هێشتا کاتێکی زۆر بۆ هاندەران ماوە، تاوەکو داواکاری ڤیزە پێشکەش بکەن.

بەگوێرەی بەیاننامەی کۆمەڵەی گەشتیارانی ئەمریکا بێت، بەدەستهێنانی ڤیزەی ئەمریکا لە چەندین وڵات، پێویستی بە 260 رۆژە، بۆ نموونە لە کۆڵۆمبیا، هەر کەسێک بۆ یەکەمجار داواکاری ڤیزە پێشکەش بکات، پێویستی بە 670 رۆژە، تاوەکو پڕۆسەکە تەواو دەبێت.

لە مەکسیک، خوازیاری بەدەستهێنانی ڤیزەی ئەمریکا دەبێ 458 رۆژ بوەستێت، لە هیندستان، تەنیا بۆ چاوپێکەوتنی یەکەمی باڵیۆزخانە/کۆنسوڵخانە، داواکار پێویستی بە 404 رۆژ چاوەڕوانییە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ماوەی زیاتر لە 390 رۆژ چاوەڕێ دەکەن، تاوەکو وادەی چاوپێکەوتنی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا وەربگرن و خشتەکە زۆر جەنجاڵە.

هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێک بە ئۆنڵاین، وادەی چاوپێکەوتن وەردەگرن. فۆڕمەکە لێرە پڕبکەوە.

فیفا لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتەکانی کەنەدا، مەکسیک و ئەمریکا کار لەسەر دۆزینەوەی پڕۆسەی ئاسانتر بۆ پێدانی ڤیزە کار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button