ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کوندێ هەڕەشەی توند دەکات؛ بەمزووانە بایکۆتی یارییەکان دەکەین

''چیدیکە بەرگە ناگرین''

Yariga App

یاریگا –

ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانانی تۆپی پێی زۆر لە بایکۆتکردنی یاریی نزیکن.

فراوانکردنی جامی جیهانی یانەکان لەلایەن فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و گۆڕینی سیستمی چامپیۆنزلیگ لە لایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە، ژمارەی یارییەکانی بەشێوەیەکی نائاسایی زیادکردووە.

یەکێتیی یاریزانانی پیشەگەری جیهانی ”فیفپڕۆ – FIFPro” بەم دواییە بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و دوو کەیسی یاسایی لە دژی فیفا دەستپێکردووە.

کوندێ یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی باسی جەنجاڵبوونی خشتەی یارییەکان و ماندووبوونیان دەکات. کوندێ بە تەواوی قسەکانی رۆدری، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پەسند دەکات.

لەگەڵ تەواوی قسەکانی رۆدری هاوڕام، خشتەی یارییەکان ساڵ دوای ساڵ درێژ و فراوان دەبێت، ئێستا یاریی زیاتر و کاتی کەمترمان هەیە. دەمێکە ئەم قسەیە دەکەین، بەڵام کەس وەڵاممان ناداتەوە، کەس گوێ لە یاریزان و راهێنەران ناگرێت.

رۆژێک دێت بایکۆت یاریی دەکەین، چونکە ئەمە تاکە رێگەیە تاوەکو ئەوانەی بڕیاردەدەن، لە ئێمە تێبگەن. خەریکە مەترسییەکانی سەر یاریزانان زیاد دەبن، ژمارەی پێکانی یاریزانان بەهۆی جەنجاڵی یارییەکانەوە زیادبووە، ئێستا جامی جیهانی یانەکان دەستپێبکات، واتە ژمارەی یارییەکانی یەک وەرز دەگاتە 70 یاریی.

فیفا پێشتر راگەیاندبوو، لە جەنجاڵی خشتەی یارییەکان بەرپرس نییە و دووپاتیکردووەتەوە، بەر لە پەسندکردنی خشتەی نوێی یارییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ فیفپڕۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button