چامپیۆنزلیگگرنگترین

كۆندێ: لە بارسێلۆنا هەمیشە ئامانجمان بردنەوەی نازناوەكانە

Yariga App

یاریگا –

جولس كۆندێ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر مۆناكۆ رایگەیاند ‘لە بارسێلۆنا هەمیشە ئامانجمان بردنەوەی نازناوەكانە’.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مۆناكۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی چامپیۆنزلیگ.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش رووبەڕووبوونەوەكەی مۆناكۆ، كۆندێ گوتی:

ئامانجمان لەم یانەیە هەمیشە بەدەستهێنانی نازناوەكانە، پاڵەوانییەتیەكی ئاست بەرزە، بە وەشانە نوێیەكەیەوە دەبێت خۆمان بگونجێنین و ركابەری بكەین، وەرزی رابردوو لە قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە كراینە دەرەوە، دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین.

وەشانە نوێیەكەی چامپیۆنزلیگ لایەنی باش و خراپی هەیە، دەبینین بزانین پاڵەوانییەتیەكە چۆن دەڕوات، ئێستا ناتوانم هیچ بڵێم، بەتایبەت كە هەندێك یاری زیاتر دەكەیت، ركابەرییەكی زیاتر لەم وەشانەدا دەبێت.

پێموایە تیمەكە بە باشی لە پلانە نوێیەكەی راهێنەر تێدەگات، ئەو راهێنەرێكی نزیكە لە ئێمە و لە ستافەكەیەوە، پێموایە ئێمە تیمێكی باشمان هەیە، هەمووان بە باشی كاردەكەن، هەمیشە هەوڵ دەدەین گۆڵ بكەین.

یارییەكەی مۆناكۆ جیاواز دەبێت، ئێمە لە پاڵەوانییەتیەكی جیاواز یاری دەكەین، ئەوان لە بارودۆخێكی باشدان، بەڵام ئێمە ئامادەین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا باشترین بەرگریكاری باڵی ئێستای جیهانە؟ كۆندێ گوتی:

نابێت من بڕیار لەسەر ئەوە بدەم، من دەمەوێت كار بكەم و هەموو هەوڵێك بدەم، لە سەرەتادا من بەرگریكاری ناوەڕاستم، بەڵام ئێستا لەو جێگایەدا یاری دەكەم.

لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا جیا لە مۆناكۆ رووبەرووی تیمەكانی یەنگ بۆیز، بایرن میونشن، كرڤێنا زڤێزدا، برێست، بۆڕووسیا دۆرتموند، بێنفیكا و ئاتاڵانتا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button