ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی مان سیتی بەر لە یارییەکەی ئارسیناڵ

پێپ گواردیۆلا نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

گومان لەسەر بەشداریکردنی کێڤن دی بڕۆین لە یاریی لووتکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئارسیناڵ هەیە.

دی بڕۆین بەهۆی هەستکردن بە ئازار، یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ تەواو نەکرد. یاریزانی نێودەوڵەتی بەلجیکی لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم بەرکەوتنی لەگەڵ جاک گریلیش دروستبوو.

پێپ گواردیۆلا لەبارەی دۆخی تەندروستی دی بڕۆین دەڵێت

پشکنینی سەرتاسەری بۆ دەکەین و سبەی (ئەمڕۆ) زانیاری پێویستمان لەبەردەست دەبێت. پزیشکەکان پێیان گوتم، باشترە یارییەکە تەواو نەکات، بۆیە گۆڕانکاریم پێکرد. کێڤن بەهۆی ئازارەوە نەیدەتوانی فشاری زۆر بکات، بۆیە بە ئاسانی لە باڵی چەپ تۆپمان لەدەستدەدا.

سەرەرای یەکسانبوونی تیمەکەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ، کەچی گواردیۆلا دڵخۆش بوو

ئەمە دەستپێکی وەرزە، ئاستی یاریزانانمان بەرزتر دەبێتەوە، بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەبین، لەم یارییەدا زۆر باش بووین و تیمەکەم خۆشدەوێت. چونکە تیمێکی ناوازەین. ئینتەر میلان زۆر بەباشی بەرگریکرد، ئینتەر مامۆستای بەرگریکردن و هێرشی پێچەوانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button