چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ: بردنەوە لە جیڕۆنا بە ئەندازەی منداڵبوونێک قورسە

ئێنریکێ شارەزای سیستمی نوێ نەبووە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان دانبەوەدا دەنێت، چێژی لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر جیڕۆنا لە گەڕی یەکەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ وەرنەگرت.

جیڕۆنا تاوەکو دوا خولەکەکانی یارییەکە بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەی کرد، بەڵام دواجار پاولۆ گازانیگا، گۆڵپارێزی یانەکە کە چەندین تۆپی مەترسیداری هێنایە دەرەوە، هەڵەیەکی کرد و لە ئەنجامدا پاریس یارییەکەی بردەوە.

لویس ئێنریکێ لە دوای یارییەکە بە Movie Star+ی راگەیاند

پێموایە ئێمە باشتر بووین، بەڵام جیڕۆنا بازنەیەکی دروستکردبوو و ئێمەی گێژ کرد، لە گێمی دووەم بڕیارماندا، ئەگەر فشار نەکەین، ئەوا یارییەکە نابەینەوە، پێویستبوو ببەینەوە، بەڵام زۆر قورس بوو.

لە دوای یارییەکە بە میشێل (راهێنەری جیڕۆنا)م گوت، بردنەوەکە لە منداڵبوونێک قورستر بوو، لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم.

ئێنریکێ لەبارەی سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگ دەڵێت

بردنەوەی هەر یارییەک و بەدەستهێنانی هەر نازناوێک بێت، قورسە. بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین دەرەنجامەکانی شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبن. ئێمە رووبەڕووی تیمی وەها دەبینەوە، کە خشتەی یاررییەکانیان زۆر لە ئێمە کەمترە، بەڵام پێویستیمان بەکاتە، تاوەکو لە سیستمەکە رادێین.

یانە پاریسییەکە شەممە جارێکی دیکە رکابەرییەکانی لیگ وەن لە بەرامبەر رێمس دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button