ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینزاگی باسی خاڵی لاوازی مانچێستەر سیتی دەکات

''زۆر دەرفەتمان فەوتاند''

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلان بە لەدەستدانی دەرفەتی زۆر لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی نیگەرانە.

مان سیتی و ئینتەر 0-0 لە یاریگای ئیتیحاد یەکسانبوون، سیمۆنی پێی وایە، تیمەکەی دەیتوانی یارییەکە بباتەوە. راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە دوای یارییەکە بە ئەمازۆن پڕایمی گوت

یاریزانان ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەشکرد، باش لە کوالێتی یاریزانانی مانچێستەر سیتیش ئاگادار بووین، بەڵام بەیەکەوە کاری زۆرمان کرد و زۆر نزیکبووین لە برنەوە. لە رووبەڕووبوونەوەی یانەی وەکو مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید، بەردەوام چاوت لە گۆڵە و نزیکیش دەبیتەوە، بەڵام لەڕووی بەرگرییەوە زۆرباش یاریی دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، هاکان چاڵهانئۆغڵو، چاوی لە تۆڵەسەندنەوەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2023 بوو

ویستمان پیشانی بدەین، لە یارییکردن لێرە ناترسین، هاوشێوەی ئەوان تۆپی پێ دەکەین، بەو شێوازەی یارییمان کرد، پیشانماندان، کە ئێمەش دەتوانن یاریی بکەین. چێژمان لە یارییەکە وەرگرت، چونکە بەرامبەر تیمێکی زۆر بەهێز یارییمان کرد، تەنانەت لە بردنەوە نزیکبووین، بەڵام ویست و قوربانی پێویستمان نەدا. بەڵام سەلماندمان، دەتوانین رووبەڕووی هەر تیمێک ببینەوە.

یەکشەممە، ئینتەر دێربی دێلا مادۆنینای لە بەرامبەر ئەیسی میلان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button