ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا هەواڵی ناخۆشی بۆ ئارسیناڵییەکان پێیە

''ئۆدیگارد دۆخی باش نییە''

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد، کاپتنی ئارسیناڵ بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

هەفتەی رابردوو، ئۆدیگارد لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج لە گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ لە بەرامبەر نەمسا تووشی پێکان بوو.

ئۆدیگارد بەشداری لە یاریی دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر تۆتنهام نەکرد، ئارتێتا دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئۆدیگاردی روونکردەوە

بەگوێرەی پشکنینەکان بێت، ئازاری پێگەیشتووە و بۆ ماوەیەک لە ئێمە دادەبڕێت. هیوادارم ماوەکە مانگ نەبێت، بەڵکو کەمتر بێت. دەبێ چاوەڕێ بین.

ئۆدیگارد یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پێکهاتەی میکێل، دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ، کاریگەری لەسەر پێکهاتەی گەنەرز دروستدەکات

ئۆدگارد کاپتنی ئێمەیە، یەکێکە لە گەورەترین و باشترین یاریزانانی تیمەکەمان. ناسنامەی ئێمە زۆر بە شێوازی ئەو بەستراوەتەوە، ئێستا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەداین، بزانین بەبێ ئۆدگارد چی دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button