ئه‌وروپاگرنگترین

هانزی فلیک زەنگی مەترسی بۆ کیشوەری ئەوروپا لێدا

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەی سبەی شەو بەرانبەر مۆناکۆ کە یەکەم گەشتی ئەوروپی هانسی فلیک دەبێ لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەو راهێنەرە بە باوەربەخۆبوونێکی زۆرەوە لێدوانیدا نەک تەنها بۆ رکابەرە فەڕەنسیەکەیم بەڵکو بۆ زلهێزەکانی چامپیۆنزلیگیش.

بارسا بە راهێنەرایەتی فلیک دەستپێکێکی ناوازەیان لە لالیگا وەرزەکەیان کردەوە و هەر پێنج یارییەکەیان بردووەتەوە و 17 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها 4 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە بێ رکابەر پێشەنگی خولەکەن.

گرنگترین لێدوانەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکە پێش یاریەکە ئەمانەبوون

دەتوانین چامپیۆنزلیگ ببەینەوە. یانە گەورەکانی وەک بارسێلۆنا دەیانەوێ نازناوەکان ببەنەوە و چامپیۆنزلیگیش باشترین کێبڕکێیە لە جیهاندا. ئامادەشین لە دژی باشترینەکان یاری بکەین.

فلیک پشتئەستوورییەکی زۆری بە یاریزانانی لاماسیا خستەڕوو، بەجۆرێک سەرسامی خۆێشی بەو ئەکادیمایەیە دەربڕی و وتی

ئەوەی لە یاریزانەکانی لاماسیای دەبینم زۆم بەڵە. کەی پێویستمان پێیان هەبێ بانگهێشتیان دەکەین.

بارسێلۆنا لەم هاوینە تەنها یەک گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا ئەویش دانی ئۆلمۆ بوو بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە. ئەوەش مایەی رەزامەندیەکی زۆری کارگێڕیی یانەکەی بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button