ئیتاڵیاگرنگترین

رۆما راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆمای ئیتاڵی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد ئەوەش دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لە دوورخستنەوەی دانیێلی دی رۆسی.

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکی چاوەڕواننەکراودا یانەکەی پایتەخت بڕیاری دوورخستنەوەی دی رۆسیان راگەیاند ئەوەش دوای تەنها چوار یاریی لە دەستپێکی وەرزی نوێ کە سێ یەکسانبوون و شکستێکیان هەبوو.

راهێنەرە نوێیەکەی رۆما ئیڤان یوریچی کرواتیە کە خاوەنی زیاتر لە 12 ساڵ لە کارکردنە لە بواری راهێنەرایەتی لە تۆپی پێی ئیتاڵیا.

ئیڤان لە ساڵی 2011-2012 یاریدەری راهێنەر بوو لە ئینتەر میلان پاشان لە پالێرمۆ. یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی لەگەڵ مانتۆڤا بوو. دواتر یانەکانی کرۆتۆن، جێنەوا، هێلاس ڤێرۆنا و زۆرترین ماوە و دوایین یانەش لەگەڵ تۆرینۆ بوو لە 2021 – 2024ی خایاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button