ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەڵوێستی بایرن و کیمیچدا روویداوە

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکی گەورە لە دوایین هەڵوێستەکانی بایرن میونشن روویداوە سەبارەت بە جۆشوا کیمیچ و ئەو یاریزانەش کاردانەوەی خۆی ئاشکراکرد.

ماوەیەکی زۆرە و بەدایریکراوی ئەم هاوینە دەنگۆکان بەهێزبوون کە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان نوێ ناکاتەوە و دەڕوات، بەڵام نوێترین پێشهات جیاوازە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ لە لێدوانێکی خودی کیمیچەوە وەریگرتووە، لە وەڵامی ئەوەی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرین وتبووی دەبێ کیمیچ یەکێک بێ لە روخسارەکانی پرۆژە نوێیەکەمان، ئەستێرە ئەڵمانییەکە وتی

هەمیشە شتێکی زۆر خۆشە کە یانەکەت پشتتبگرێ!

لێدوانی بەڕێوبەرەکە و کاردانەوەی یاریزانەکە، ئاماژەی ئەرێنی زۆری تێدایە بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن لەسەر مانەوەی لە ئالیانز ئارێنا و ڕێگریلێکردنی بە پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە بە خۆڕایی.

یاریزانە 29 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لە 28 یاریی بۆندزلیگا بەشداریکرد. کیمیچ یەکێکە لە دیارترین یاریزانە دێرینەکانی ئێستای بایرن کە ماوەی نۆ ساڵە لەو یانەیە بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button