بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا گرانبەهاترین یاریزانەکانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

ئەمجەد عەتوان نزیکەی ملیارێک دینار لەسەر زاخۆ کەوتووە

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا گرانبەهاترین یاریزانە عێراقییەکانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا دەکات، ئەمجەد عەتوان گرانبەهاترین یاریزانی ئەم هاوینەیە و نزیکەی ملیارێک دینار لەسەر زاخۆ کەوتووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمجەد عەتوان گرانبەهاترین یاریزانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، بەرامبەر 700 ملیۆن دینار گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ نوێکردووەتەوە و وەرزی داهاتوو بۆ دووەم وەرز لەسەریەک لە خولەکە بەردەوام دەبێت.

گرانبەهاترین یاریزانە عێراقییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق
گرانبەهاترین یاریزانە عێراقییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گرانبەهاترین 12 یاریزانی عێرقی لەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکەینەوە، کە سێ یاریزانی کورد لەو لیستەدان، شێرکۆ کەریم کاپتنی هەولێر، ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و ئاکام هاشم بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق لەو لیستەدان.

زاخۆ و هەولێر دوو یاریزانیان لە لیستی گرانبەهاترین یاریزانە عێراقییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی یاریگا گرێبەستی هیچ یاریزانێکی نەورۆز و دهۆک 300 ملیۆن دیناری تێنەپەڕاندووە.

لەم هاوینە شوڕتە و قوە جەوییە لەسەر ئاستی یانەکانی خولەکە زۆرترین پارەیان خەرجکردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی موهەنەد عەلی و حوسێن عەلی 900 ملیۆن دینار لەسەر سەوزپۆشەکانی بەغدا کەوتووە، گواستنەوەی ئاکام هاشمیش بۆ ریزەکانی ئەو یانەیە 300 ملیۆن دینار لەسەر یانەکە کەوتووە.

قوە جەوییە لەپێناوی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بەشار رەسن و سەعد ناتق و سەفا هادی ملیارێک و 250 ملیۆن دیناری خەرجکردووە.

گرانبەهاترین یاریزانە عێراقییەکانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق

1- ئەمجەد عەتوان (زاخۆ) 700 ملیۆن دینار

2- بەشار رەسن (قوە جەوییە) 550 ملیۆن دینار

3- شێرکۆ کەریم (هەولێر) 450 ملیۆن دینار

4- موهەنەد عەلی (شوڕتە) 450 ملیۆن دینار

5- حوسێن عەلی (شوڕتە) 450 ملیۆن دینار

6- ئوسامە رەشید (هەولێر) 420 ملیۆن دینار

7- محەمەد عەلی عەبود (زاخۆ) 375 ملیۆن دینار

8- سەعد ناتق (قوە جەوییە) 350 ملیۆن دینار

9- لوئەی عانی (تەڵەبە) 350 ملیۆن دینار

10- عەلی حوسنی (گەرمە) 350 ملیۆن دینار

11- سەفا هادی (قوە جەوییە) 350 ملیۆن دینار

12- ئاکام هاشم (شوڕتە) 300 ملیۆن دینار

 

بابەتی زیاتر

Back to top button