ئیتاڵیا

تەواو؛ رۆما راهێنەری نوێ دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆما نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئیڤان یوریج تاوەکو ببێتە جێگرەوەی دانیێل دی رۆسی وەک راهێنەری تیمی یەکەمی یانەکە.

دی رۆسی ئەفسانەی رۆما بەشێوەیەکی کتوپڕ لەلایەن یانەکەوە دوورخرایەوە پاش کۆکردنەوەی تەنها تەنها سێ خاڵ لە چوار یاریدا.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆما پێی وایە یوریج شێوازی کارکردنی نزیکە لە گاسپێرینی راهێنەری ئەتەلەنتا و کەسێکی گونجاوە .بۆ پێگەیاندنی یاریزانە لاوەکانی یانەکە

سەرچاوەکە دەڵێت تەنها چەند ووردەکارییەکی کەم ماوە تاوەکو هەردوولا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

یوریج لە 2011دا وەکو یاردەدەری راهێنەر لەگەڵ ئینتەر دەستی پێکرد، لەوکاتەوە ئەرکی مەشق و راهێنانی تیمی یەکەمی یانەکانی کرۆتۆن، جەنەوا، هێڵاس ڤیرۆنای وەرگرتووە و کۆتا ئەرکیشی لەمساڵدا بوو لەگەڵ تۆرینۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button