عێراقگرنگترین

بەشێک لە یانەکان هەڕەشە دەکەن بایکۆتی گەڕی یەکەمی خولی ئەستیڕەکانی عێراق بکەن

بەهۆی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق

Yariga App

یاریگا –

بەشێک لە یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڕەشەی کشانەوە و بایکۆتکردنی یارییەکانی گەڕی یەکەم دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا لە بەرامبەر تۆمارکردنی ناوی هەر یاریزانێک یان ئەندامێکی دەستەی راهێنەران و کارگێڕان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەبێت یانەکان دوو ملیۆن دینار بدەن، بەشێک لە یانەکان دژی ئەم بڕیارە هەڵوێستیان وەرگرتووە.

لیستی یاریزانان و راهێنەران و کارگێڕانی هەر یانەیەک زیاتر لە 35 کەس دەبێت، بەمەش بۆ تۆمارکردنی لیستی یانەکان، دەبێت هەر یانەیەک زیاتر لە 70 ملیۆن دینار بدات و یانەکانیش بەم بڕیارە ناڕازین و داوای هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، زۆربەی یانەکان رێککەوتوون و واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە، هەڕەشەی بایکۆتکردنی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە دەکەن، کە وابڕیارە رۆژی هەینی بە دوو یاریی یارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button