ئیسپانیاگرنگترین

دادوەرێکی باڵای ئیسپانیا: ریال مەدرید گەندەڵە و پارەی گشتی بەکاردەهێنێت

''پێرێز هەژموونێکی باڵای لە ئیسپانیا هەیە''

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ ئانتۆنیۆ پاڵن، دادوەری فەخری دادگای باڵای ئیسپانیا تۆمەتێکی مەترسیدار ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات.

پاڵن لە چاوپێکەتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، تۆمەتی بەکارهێنانی پارەی گشتی ئاڕاستەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و خۆسێ لویس مارتینێز، سەرۆکی شارەوانی مەدرید دەکات. جیا لەمەش پاڵن دەڵێت؛ ریال مەدرید یاساکانی یاریی خاوێنی پێشێلکردووە.

دادوەر پاڵن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی TVE 24 پەردەی لەسەر کۆمەڵێک نهێنی لادا و باسی بەرزی دەنگ و ژاوەژاوی کۆنسێرتەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆی کرد، کە بەمدواییە بڕیاری راگرتنی تەواوی بۆنە و کۆنسێرتەکان درا. پاڵن دەڵێت

ژاوەژاو تاوانێکە لە دژی ژینگە، جیا لەمەش دەبێ بەرپرسیارێتییەکە بە سەرۆکی شارەوانی بدرێت، هیوادارم چالاکییەکان رابگیرێن و کێشەکان چارەسەر بکەن. بەگوێرەی راپۆرتی کەسانی شارەزا، ئەستەمە بتوانن رێگری لە ژاوەژاوی نێو یاریگاکە بکەن.

جیا لە هێرشکردنە سەر یاریگای بێرنابیۆ، پاڵن سەرنجی خستەسەر پێشێلکارییەکانی ریال مەدرید لەڕووی داراییەوە

لەبەر ئەوەی ریال مەدرید سوود لە پارەی گشتی وەردەگرێت، سوود لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل (گەراج) و چەندین چالاکی دیکە وەردەگرێت کە هیچ پەیوەندییان بەتۆپی پێ یاخود وەرزشەوە نییە. بۆیە لەوانەیە ریال مەدرید رووبەڕووی کێشەی قووڵ لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ببێتەوە.

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید وەڵامی ئەم تۆمەتە مەترسیدارانەی نەداوەتەوە.

ئەمە یەکەمجارنییە کەسایەتییەکی ناسراو، ئەم جۆرە تۆمەتانە ئاڕاستەی پێرێز بکات، چونکە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوودا، بەردەوام شەڕەقسەی لەگەڵ خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای حکومەتی ئیسپانیا هەبووە.

تێباس پێشتر روونیکردبووەوە؛ پێرێز نیازی لەنێوبردنی خولی ئیسپانیا هەبوو، ئەمیش لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی بەردەوامی سوپەرلیگ، کە پڕۆژەیەکی ‘شکستخواردووە’. سەرۆکی لالیگا جەختیکردەوە، پێرێز خاوەنی هەژموونێکی زۆرە لە ئیسپانیا.

دەزانین پێرێز کەسێکی زۆر کاریگەرە، تەنانەت دەتوانم بڵێم، هەژموونێکی لەڕادەبەدەری هەیە. پێرێز کەسایەتییەکی بگۆڕی هەیە و پێم وایە لەسەر ئاستی وەرزش و تۆپی، هەژموونێکی باڵای هەیە، ئەمەش کارێکی باش نییە بۆ ئیسپانیا و تۆپی پێ بە گشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button