ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا هاندەرێک بەهۆی ڤینیسیۆس سزا دەدات

رەگەزپەرستی قبووڵکراو نییە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بڕیارێکی توند لە بەرژەوەندی ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات.

ئەنجوومەنە باڵاکە، هاندەرێکی بەبڕی 66 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر) سزای پێبژاردنیدا و بۆ ماوەی دوو ساڵیش قەدەخەی ئامادەبوونی لە یاریگاکانی ئیسپانیا لەسەر سەپاندووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بێت، بە توندترین شێوە رووبەڕووی هەموو کردەوەیەکی رەگەزپەرستی و سووکایەتیپێکردن دەبنەوە.

هاندەرەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس، پۆستی رەگەزپەرستی لە دژی ڤینیسیۆس بڵاوکردبووەوە و داواکاری گشتی مەدرید، سکاڵای لەسەر کەسەکە تۆمارکرد و دواتر سزادرا. نووسینگەی داواکاری گشتی مەدرید بڵاویکردووەتەوە

هاندەرێک بە شێوازی جیاواز وشەی رەگەزپەرستی و وێنەی بڵاوکردووەتەوە، بۆیە بڕیاری خێرا و توندمان دەکردووە.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان، لە چەند ساڵی رابردوودا، بەردەوام رووبەڕووی وشە و هوتافی رەگەزپەرستی لە یاریگاکانی ئیسپانیا بووەتەوە.

لە مارس/ئاداری رابردوودا، ڤینیسیۆس لە پرێس کۆنفڕانسێکدا بە چاوی پڕفرمێسکەوە باسی لە زیادبوونی رەگەزپەرستی لە یاریگاکانی ئیسپانیا کرد

بابەتەکە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، چونکە بکەران سزانادرێن.

لە یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوودا، سێ کەس بۆ ماوەی هەشت مانگ سزادران، دوای ئەوەی لە یاریی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا، سووکایەتییان بە ڤینیسیۆس کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button