ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ رۆما بڕیارێکی شۆکهێنەر دەدات

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی یانەی رۆما دانیێلی دی رۆسی لە پۆستی راهینەرایەتی یانەکەی دووخستەوە.

ماڵپەڕی فەرمی رۆما بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریانداوە دانیێلی دی رۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەکە دووربخەنەوە و لەمەودوا دی رۆسی راهێنەری یانەکە نییە.

رۆما ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی تیپەکە دراوە، تاوەکو یانەکە بگەڕێتەوە سەر رێچەکی سەرکەوتن چونکە هێشتا سەرەتای وەرزە و کاتێکی گونجاوە بۆ بڕیارێکی لەوشێوەیە.

هەروەها یانە ئیتاڵییەکە سوپاسی دانیێلی دەکات، کە دڵسۆزانە خزمەتی یانەکەی کردووە و هاوکاریان بووە. رۆماش هەر بە ماڵی خۆی دەزانن و هەمیشە پێشوازی لێدەکەن.

رۆما لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 4 یاریی تەنیا 3 خاڵی کۆکردووەتەوە، سێ یاریی یەکسانبووە و یارییەکی دۆڕاندووە، هەربۆیە خانەوادەی فریدکین، کە خاوەنی یانەکەن بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان داوە.

دی رۆسی لە سەرەتای ئەمساڵ لە شوێنی جۆزێ مۆرینیۆ بووە راهێنەری یانەکە. لەکۆی 30 یاریی 14 بردنەوەی لەگەڵ رۆما بەدەستهێنا، 9 یاریی یەکسانبوو و 7 یارییشی دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button