ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

هاوخاوەنی جیڕۆنا یانەیەکی دیکەی کڕییەوە

جیڕۆنا دەیەوێت ببێتە ناوێکی گەورەی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

مارسێلۆ کلاورێ، هاوخاوەنی جیڕۆنا پشکی لە یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی کڕی.

نیویۆرک سیتی هاوشێوەی جیڕۆنا، بەشێکن لە گروپی کۆمپانیاکانی، سیتی فووتبۆڵ گرووپ، کە خاوەنی مانچێستەر سیتی و چەندین یانەکی دیکەیە.

خەلدوون موبارەک، سەرۆکی سیتی فووتبۆڵ گروپ، پێشوازی لە بڕیارەکەی مارسێلۆ کرد و دڵخۆشە بە فراوانکردنی هاوبەشێتییان

پێشتر زۆر دڵخۆش بووین بە کارکردن لەگەڵ مارسێلۆ لە تەواوی پڕۆژەکانی سیتی فووتبۆڵ گروپ، مارسێلۆ کەسێکی زۆر بەپەرۆشە بۆ تۆپی پێ بە تایبەتیش بۆ خولی ئەمریکی، دەیەوێت شوێنی خۆی لە پێشکەوتنی تۆپی پێی ئەمریکا دەستنیشان بکات.

مارسێلۆ بۆ یەکەمجار لەگەڵ دەیڤد بێکهام، پڕۆژەی ئینتەر مەیامی دانا، بەڵام لە ساڵی 2021 پشکەکانی فرۆشت و بەڕێژەی 30% یانەی کڵەب بۆلیڤاری بۆلیڤی کڕییەوە، ئێستاش دەبێتە هاوسەرۆکی نیویۆرک سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button