چامپیۆنزلیگگرنگترین

نهێنی ئاهەنگگێڕانەكەی كیلیان ئێمباپێ ئاشكرا بوو

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان نهێنی ئاهەنگگێڕانەكەی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

دوێنێ ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری شتوتگارتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

گۆڵەكانی ریال مەدرید لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 46 ئانتۆنیۆ رودیگەر لە خولەكی 83 و ئێندریك لە خولەكی 95 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی شتوتگارتیش دەنیز ئونداڤ لە خولەكی 68 تۆماریكرد.


لە دوای گۆڵەكەی كیلیان ئێمباپێ بە شێوازێكی جیاواز ئاهەنگی گێڕا، میدیا جیهانییەكان بە دوو رای جیاواز روونكردنەوە بۆ ئاهەنگگێڕانەكەی كیلیان دەكەن.

یەكەمیان پێیان وایە ئێمباپێ لەسەر شێوازی سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی پێشووی یانە شاهانەكە ئاهەنگی گێڕاوە.

 

 


بەشێكی دیكە پێیان وایە ئاهەنگگێڕانەكەی كیلیان بۆ دایكی فایزە عەماری بووە كە دوێنێ ساڵڕۆژی لەدایكبوونی بووە.


بەو بردنەیەش یانە شاهانەكە یەكەم هەنگاوی بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوە نازدارەكەی بە سەركەوتووی بڕی و لە دووەم یاریدا رووبەرووی  لیل دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button