ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سڵۆت داوای زیاتر لە لیڤەرپوولییەکان دەکات و فۆنێسکاش خۆی رادەستکردووە

راهێنەرە هۆڵەندییەکە گرەوی یاریی کلاسیکی ئەوروپای بردەوە

Yariga App

یاریگا –

جیا لەوەی یارییەکەی میلان و لیڤەرپوول یارییەکی تەواو کلاسیکی ئەوروپییە، بەڵام لە هەمان کاتدا، دەرفەتی خۆ سەلماندن بوو، بۆ هەریەکە لە ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول و پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری میلان.

کەتیبەکەی سڵۆت 3-1 لە پیاوانی فۆنێسکای بردەوە و بووە دەستپێکێکی نموونەیی بۆ یانەکەی مێرسیساید. سڵۆت لە بارەی یارییەکە دەڵێت

کاتێک بەهێزەوە دەگەڕێیتەوە نێو کەشی یارییەکە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ دەکەیت، بەڕاستی شایەنی سەرکەوتن بووین. لە داهاتوودا ئەم ئێوارەیەم بەردەوام لەیاد دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێوارەی لەمشێوەیە زۆربن.

ئیبراهیما کۆناتێ، ڤیرجیل ڤان دایک و دۆمینیک سۆبۆسلای گۆڵەکانی لیڤەرپوولییان کرد، کریستیان پولیسیچیش تاکە گۆڵی میلانی کرد.

پێش یارییەکە، فۆنێسکا رایگەیاندبوو، دەبێ لە بەرامبەر لیڤەرپوول زۆر بەباشی بەرگری بکەین، بەڵام لیڤەرپوول 11 شووتی ئاڕاستەی نێو گۆڵی میلان کرد و بەختی لەوەدابوو، کەم گۆڵی لێکرا.

فۆنێسکا بە کەناڵی سکای راگەیاند

بەرامبەر یانەیەکی گەورە یاریمان کرد، ئەویش لیڤەرپوولە. لەڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە زۆر باش یاریمان کرد، بەڵام دواتر دوو گۆڵمان لە تۆپی وەستاو لێکرا و تەواوی هاوکێشەی یارییەکە گۆڕا.

کاتێک چەند وردەکارییەکت لەلا نامێنێت، لیڤەرپوول سوود لە هەموو هەڵەیەک وەردەگرێت، بۆیە دەبێ لەم جۆرە یارییانەدا، بۆ ماوەی 70-80 خولەک بێ هەڵە یاریی بکەیت.

سڵۆت دەستپێکێکی باشی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، لە کۆی پێنج یاریدا، چوار یاریی بردووەتەوە و لە پرێمەرلیگ لەکۆی چوار یاریی، سێجار براوە بوو.

لە سێریا ئەی، میلان تەنیا یەک بردنەوەی لە چوار یاریدا هەیە و لە پلەی دەیەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button