ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی باسی تایبەتمەندییەکی ناوازەی ئێندریک دەکات

قورسترین چارەسەری هەڵبژارد

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، ستایشێکی زۆری ئێندریک دەکات.

یاریزانی 18 ساڵان، لە خولەکی 80 بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی مەدرید بەرامبەر شتوتگارت کرد و گۆڵێکی لە کاتی زیادکراودا کرد.

کیلیان ئێمباپێ و ئانتۆنیۆ رودیگەر، دوو گۆڵەکەی دیکەی مەدریدییان کرد و دەنیز ئونداڤ، هێرشبەری کورد، تاکە گۆڵی شتوتگارتی کرد.

ئێندریک ئازابوو، دوا دەرفەتی یارییەکە بوو و بەباشترین شێوە هێرشە پێچەوانەکەی قۆستەوە. دڵنیابوو لەوەی گۆڵ لە یارییەکە دەکات و زۆر باش یارییکرد، قورسترین چارەسەری دۆزییەوە.

ئێندریک دەتوانێت هەندێک شت بکات، کە کەسی دیکە ناتوانێت بیکات. دیارییەکی ئاسمانی هەیە کە زۆر کاریگەرە، نەک تەنیا لە یارییەکان، بەڵکو لە مەشقەکانیشدا کاریگەرە. یاریزانێکی زۆر تایبەتە.

ئێندریک لەم هاوینەدا لە پالمێراسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، ئەمە دووەم گۆڵی ئێندریکە لەگەڵ مەدرید، مانگی رابردوو گۆڵی لە ریال ڤۆیادۆلید کردبوو.

یاریی داهاتووی ریال مەدرید لە لالیگا بەرامبەر ئیسپانیۆلە و لە چامپیۆنزلیگیش لە یاریگای پیێر ماورۆی، رووبەڕووی لیل دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button