سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ستیفانۆ پیۆلی دەبێتە راهێنەری نەسڕ

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعودی لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری پێشووی میلان لەگەڵ نەسڕ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و دەبێتە راهێنەری نوێی یانە سعوودیەکە.

یانە سعوودیەکە دوێنێ سێشەممەی بەشێوەیەکی فەرمی لویس کاسترۆی پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەلە، پیۆلی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەڵدەوەشێنێتەوە، هەر ئەمڕۆ واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات، گەشتی ریاز دەکات و لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.

پیۆلی لە هاوینی 2019 تا هاوینی 2024 راهێنەری ئەیسی میلانی ئیتاڵی بووە، لەگەڵ یانەکە لە 240 یاریی خاوەنی 132 بردنەوەیە، لە 56 یاریی یەکسانبووە و 52 یارییشی دۆڕاندووە. نازناوێکی سێریا ئەی لەگەڵ میلان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button