ئێمباپێ وەڵامی هەموو رەخنەگران دەداتەوە؛ دەتوانم کاری زۆر گەورەتر بکەم
سوپەر کیلیان باسی شەوی تایبەتی چامپیۆنزلیگ دەکات
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ یەکەم گۆڵی خۆی لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید کرد و یارمەتی یانەکەیدا، بۆ بردنەوەی یارییەکە 3-1.
ئێمباپێ لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند
شەوێکی زۆر تایبەت بوو، دەمانەویست بە بردنەوە دەست بە چامپیۆنزلیگ بکەین. یارییەکی قورس بوو، بەڵام چامپیۆنزلیگ بەردەوام پالەوانیەتییەکی قورسە. گۆڕینی سیستمی پاڵەوانیەتییەکە کاریگەری هەیە، بەڵام گرنگ بردنەوەی یارییەکەیە. جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە لالیگا و چاومان لە بردنەوەیەکی دیکەیە.
شتوتگارت زۆر بەباشی یاریی کرد و چەندین ئاستەنگی بۆ دروستکردین، بە تایبەت لە دواوە. چەندین دەرفەتی گۆڵکردنمان بۆ رەخسا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین. لە گێمی دووەمدا بە ستایڵی خۆمان یاریی کرد و بەخێرایی گۆڵی یەکەممان کرد، کەچی زوو ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، پاشان دووبارە گەڕاینەوە سەر شێوازی خۆمان و سەرکەوتووین.
لەبارەی گۆڵکردن لە سێ یاریی بە دوای یەکدا، کیلیان دەڵێت
دەتوانم زیاتر پێشکەش بکەم، باش دەزانم دەتوانم چی بکەم، هەموو یارییەک هەست بە باشتر بوون دەکەم و ئێستا خەریکی گۆڵ کردنم، زۆر دڵخۆشم لێرە.
کیلیان لە بارەی گۆڵەکەی ئێندریک گوتی
گرنگترین شت گۆڵکردنە، ئێندریک گۆڵی خۆی کرد و لەگەڵ خەڵک رۆیشتەوە ماڵەوە. یاریزانێکی زۆر گەنجە و ئێستا بووەتە 18 ساڵ. کاتێک لە ریال مەدرید یاریی دەکەیت، دەبێ تەواوی پاڵەوانیەتییەکان ببەیتەوە، کاتێک ئەم درێسە دەپۆشیت، پێویستە سەربکەویت.
یاریی داهاتووی ریال مەدرید لە لالیگا بەرامبەر ئیسپانیۆلە و لە چامپیۆنزلیگیش لە یاریگای پیێر ماورۆی، رووبەڕووی لیل دەبێتەوە.