ئاسیاعێراقکوردستان

ویسام رزق: پێویستە لە یارییەکەی سبەی وریابین

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای 2 قوە جەوییە رووبەرووی ئەلتین ئەسیری تورکمانستانی دەبێتەوە.

سبەی چوارشەممە ( 24ـی ئەیلول / سێبتێمبەری 2024 ) لە یاریگای مەدینە لە بەغداد قوە جەوییە یەکەم یاریی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای 2 بەرامبەر ئەڵتین ئەسیری تورکمانستانی یاریی دەکات، ئەمڕۆش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وسام رزقی قەتەڕی راهێنەری قوە جەوییە دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە گوتی؛

تیپەکەم بە تەواوی ئامادەیە بۆ یارییەکە، یەکەم یاری فەرمی ئێمەیە پێویستە بە شێوەیەکی باش دەرکەوین چونکە لە خاکی خۆمان یاریی دەکەین و پشتگیری هاندەرانیشمان لەگەڵە، سەرجەم یاریزانەکانیش ئامادەن پێویستە پێکهاتەی گونجاو بۆ یارییەکە دەستنیشان بکەین، رێز لە تیپی میوان دەگرین و تیپێکی باشن بۆیە پێویستە بە وریایی یەوە مامەڵە لەگەڵ کەشی یارییەکە بکەین،

دواتر سەعد عەبدولئەمیر یاریزانی هێلی ناوەڕاستی قوە جەوییە کە لە کۆنگرە رۆژنەمەوانیەکە ئامادەبوو، سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکان گوتی؛

بە گشتی ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ یارییەکە چونکە ماوەیەکی زۆرە مەشقمان دەستپێکردووە و کامپی مەشقیشمان ئەنجامداوە، بۆیە ئامادەین بۆ یارییەکە و پێویستە بە ئەنجامێکی شایستە لە یاریگا بێینە دەرەوە، پێویستە لە سەر هەڵبژاردە و یانەکانیش لە سەر ئاستی دەرەوە ئەنجامی باشمان هەبێت چونکە گرینگی تایبەتی هەیە،  جەویە بەم خولە نامۆ نیە و پێشووتریش توانیویەتی ببێتە پاڵەوان.

قوە جەوییە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 لە گڕووپی دووەم لەگەڵ یانەکانی تەعاونی سعودی و ئەلتین ئەسیری تورکمانستانی و خالدیەی بەحرێنی یاریی دەکات، هەر دوو یاریزانی کورد عەلی شاخەوان و محەمەد سامی لە ریزی شین پۆشەکانی جەوییە یاریی دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button