سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ لویس كاسترۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نەسڕ دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نەسڕی سعودی لویس كاسترۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

هەژماری فەرمی نەسڕ لە پلاتفۆرمی ئێكس بەشێوەیەكی فەرمی دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەكەی راگەیاند.

لویس كاسترۆ لە هاوینی ساڵی 2023 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نەسڕی وەرگرت و توانی نازناوی جامی شا سەلمان لەگەڵ یانەكە بەدەستبهێنێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، نەسڕ ستێفانۆ پیۆلی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی لە جێگای لویس كاسترۆ دەستنیشان دەكات.

پێشتر كاسترۆ راهێنەرایەتی 28 یانەی كردووە یەكەمجارە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button