ئیسپانیاگرنگترین

هۆكاری شكستهێنانی بارسێڵۆنا له‌ گواستنه‌وه‌ی ویلیامزی ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

هۆكاری شكستهێنانی بارسێڵۆنا له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ویلیامزی یاریزانی یانه‌ی ئاتلیتك بلباو ئاشكرا ده‌كرێت.

نێکۆ ویلیامز، ئەستێرەی ئاتلێتیک بلباو، پێش ئەوەی بڕیاری مانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ی بدات، هاوینی رابردوو ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بوو.

به‌رنامه‌ی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد، سەرەڕای دەنگۆی نزیکبوونەوەی ویلیامز لە گرێبەستکردن لەگەڵ بارسیڵۆنا، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی بە بەرپرسانی بارسا نەدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو درێسی یانه‌كه‌ بپۆشێت.

لە بەرنامەکەدا دەرکەوتووە کە نیکۆ ویلیامز لە منداڵییەوە هاندەری یانەی ریال مەدرید بووە، یاریزانه‌ك ئاماده‌كاریی ده‌كات هاوینی داهاتوو درێسی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ بپۆشێت.

به‌رنامه‌كه‌ ئاماژەی به‌وه‌كردووه‌، خێزانی ویلیامز و کەسانی نزیک لە خۆی و دەستەی بەڕێوەبەری بلباو لە پشت پەکخستنی گرێبەستەکەوە بوون، دوای ئەوەی داوایان لێکرد بۆ وەرزێکی دیکە له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، وه‌رزی داهاتوو یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌ڵبژێرێت.

له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ویلیامز بڕیاریداوه‌ هاوینی داهاتوو بلباو جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌ته‌واوی بارسێلۆنای ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌، یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت درێسی یانه‌كه‌ بپۆشێت، بڵام خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كه‌ چاوه‌رێی گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كه‌ن دواتر بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی یاریزانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button