سعوودیەگرنگترین

نەسڕی سعودی لەگەڵ ر‌اهێنەرێکی ئیتاڵی لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی گفتوگۆکانی چڕکردووەتەوە لەگەڵ راهێنەرێکی ئیتاڵی تا پۆستەکەی بدەنێ.

نەسڕ بە راهێنەرایەتی لویس کاسترۆ یاریی لەدوای یاریی لە پاشەکشێدایە و شەوی رابردووش بەرامبەر شوڕتەی عێراقی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا یەکسانبوون. لەکاتێکدا پێش یارییەکە دەنگۆ هەبوو ئەوە دوایین وێستگەی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە دەبێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە سعودیەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی بەردەوامە لەو بارەیەوە.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە دوای شکستهێنانی گفتوگۆی نێوان ئیتیحاد و پیۆلی، ئێستا راهێنەرەکەی پێشووی ئەیسی میلان بەبرژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە نەسڕ لەباری بڕیاردان بۆ دوورخستنەوەی کاسترۆ.

پیۆلی زیاتر لە 20 ساڵە لە بوارە کاردەکات و دیارترین ماوەشی لەگەڵ رۆسۆنێری بوو کە توانی نازناوی 2021/22ی سێریائەی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button