ئینگلتەراگرنگترین

کەی جاکسن ئاهەنگگێڕانی “سووو” دووبارە دەکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە “سووو” ناسراوە، بووەتە براند و زۆرێک لە وەرزشکاران دووبارەی دەکەنەوە.

مانگی سێبتەمبەری ساڵی رابردوو لە لە دێربی لەندەنی نێوان تۆتنهام و چێڵسی نیکۆلاس جاکسن لە ماوەی چارەکی کۆتایی یارییەکەدا هاتریکی تۆمارکرد و بردنەوەیەکی گەورەی بە بلووز بەخشی و لەسەر شێوازی “سووو”ی دۆن رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا.

ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بۆ فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە کەی ئەو شێوازە دووبارە دەکاتەوە، هێرشبەرەکە وتی

هەرکاتێ هاتریک تۆماربکەم، ئەو ئاهەنگە دووبارە دەکەمەوە.

ئەستێرە سەنیگالییەکە ساڵی 2023 بە بڕی 32 ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێکی درێژخایەن لە ڤیاڕیاڵەوە گواسترایەوە ستامفۆردبریج. هەفتەی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ درێژترکرایەوە و تا ساڵی 2033 لە بلووز دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button