ئیسپانیا

مەرجە سەیروسەمەرەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری ئێندریک و هاوژینەکەی

Yariga App

دوێنێ ئێندریکی 18 ساڵان رایگەیاند ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گابریێلی میراندای خۆشەویستی پێکدەهێنێت.

دوو دەزگیرانەکە ماوەیە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیان دایە و یەکێکن لە کەپڵە دیارەکانی تۆپی پێ. دوای راگەیاندنی هاوسەرگیریان ئاشکرابوو کە کۆمەڵێک مەرجی سەیروسەمەرە لە گرێبەستی نێوانیان دایە.

یەکێک لە مەرجەکانی نێوانیان ئەوەیە پێویستە لە خۆشی و ناخۆشیدا بەیەکتر بڵێن “خۆشمدەوێیت”. وە هیچ جۆرە ئالوودەبونێک و گۆڕانێک لە کەسایەتیدا رێگە پێدراو نیە.

ئێندریک سەبارەت بەم مەرجە پێشتر وتوویەتی “ئەگەر کەسێکمان ئەو بەندەی شکاند، ئەوا دەبێت لە کۆتایی مانگدا، کەسی بەرامبەر داوای هەرچیەک بکات بۆی بکات. من داوای هێدسێتێکی ئەپڵم کرد و ئەویش بۆی کڕیم”.

گابریێل هاوکات، پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا رێگە دەدات ئێندریک لە یاری ڤیدیۆیی وەکو (جی تی ئەی) لەنێو یارییەکەدا خۆشەویستی هەبێت، ئەویش لە وەڵامدا وتی “نەخێر نەخێر نەخێر، هەرگیز رێگە پێدراو نیە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button