ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رۆدری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

رۆدری گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

ئەستێرە تەمەن 28 ساڵانەكە لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سیتیزنەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئاتلێتیك، ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی رۆدری دەدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی رۆدری دەكەن بەڵام پێیان وایە توانای گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان نییە.

ئەوەشخراوەتە روو، سیتی دەیەوێت بە زووترین كات گرێبەستی ناوەڕاستكارەكەی نوێ بكاتەوە و موچەكەی هاوتای هالاند و دی برۆین بكات.

ئاتلێتیك ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید ناتوانێت موچەی رۆدری دابین بكات و هەمان بڕی یانە ئینگلیزیەكە بۆ ئەستێرە ئیسپانییەكە دابین ناكات.

ریال مەدرید چاوەڕێی ئەو 115 تۆمەتە دەكات كە دژی سیتی بەرزكراوەتەوە، چونكە پێیان وایە ئەگەر سیتی تۆمەتبار بكرێت و رووبەرووی سزا ببێتەوە ئەوا دەرفەتێك دەبێت بۆ گواستنەوەی رۆدری.

رۆدری

رۆدری لەگەڵ سیتی بەشداری لە 258 یاریدا كردووە و توانیویەتی 26 گۆڵ بكات و 30 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button