ئینگلتەراگرنگترین

ماونت ئەپدەیتی ئەرێنی دەداتە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد

خشتەی یارییەکانی مان یو زۆر جەنجاڵە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەواڵی ئەرێنی لەبارەی پێکانەکەی مەیسن ماونت پێگەیشت.

ماونت لە گێمی یەکەمی یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و برایتن تووشی پێکانبوو، ئەوکاتە یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان نەکرد، بەڵام باسی لە پێکانێکی سووک کرد.

رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز بڵاویکردووەتەوە، ماونت مەشقەکانی بە تەواوی دەستپێکردووە و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی دەگەڕێتەوە یارییکردن. گەڕانەوەی ماونت بەشێکی کێشەکانی ئێریک تێن هاخ لە هێڵی ناوەڕاست چارەسەر دەکات.

تێن هاخ لە بارەی گەڕانەوەی ماونت گەشبینی خۆی دەربڕیوە و پێی وایە بۆ یارییەکانی ئەم مانگە ئامادە دەبێت.

ماونت لە هاوینی ساڵی رابردوودا لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام نەیتوانیوە ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات و تەنیا 14 یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە و دواتر تووشی پێکانی شان بوو.

یارییەکانی ئەم مانگەی مانچێستەر یونایتد / ئەپڵیکەیشنی یاریگا

خشتەی یارییەکانی ئەم مانگەی مانچێستەر یونایتد جەنجاڵە، ناوەڕاستی مانگمان تێپەڕاندووە و هێشتا چوار یاریی ماوە. ئەمشەو لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو بەرامبەر بارنسلی یاریی دەکات، شەممە دەچێتە لەندەن و لە سێلهێرست پارک رووبەڕووی کریستال پاڵاس دەبێتەوە، پاشان لە یۆرۆپالیگ میوانداری تفێنتی هۆڵەندی دەکات و دواتر لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری تۆتنهام دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button