ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵی خۆش لە تێن هاخەوە بۆ هاندەرانی مانچێستەر یونایتد

ژمارەیەک یاریزان گەڕاونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیساندرۆ مارتینێز و نوسەیر مەزراوی بۆ یاریی ئەمشەوی مانچێستەر یونایتد لە جامی کاراباو ئامادەن.

هەردوو یاریزانەکە لە یاریی رابردوو بەرامبەر ساوسامتن بەهۆی ئازار، نەیانتوانی یارییەکە تەواوبکەن و لە گێمی دووەمدا، گۆڕانکارییان پێکرا.

ماتیاس دی لیخت، خاوەنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، بەهۆی پێکدادانێک، یارییەکەی تەواو نەکرد، بۆیە گومان لە دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکان دەکرا.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لەبارەی ئامادەیی یاریزانان دەڵێت

مارتینێز و مەزراوی مەشقەکانیان دەستپێکرد و ئامادەن. بەڵام راسموس هۆیلوند، مەیسن ماونت و ڤیکتۆر لیندێلۆف، بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارنسلی ئامادە نابن، بزانین بۆ هەفتەی داهاتوو، ئاستی ئامادەییان چۆن دەبێت. لوک شۆو تەواو ئامادەنییە و رەنگە بەشداری بە ئوگارتێ بکەین.

لە دوای تەواوبوونی یاریی ئەمشەویان بەرامبەر بارنسلی، شەممە لە پرێمەرلیگ مان یونایتد دەبێتە میوانی کریستال پاڵاس لە قەڵای سێلهێرست پارک، باشووری لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button