ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئالیسن بەیکەر هێرشێکی توند دەکاتەسەر فیفا و یوێفا

''کەس بیر لە ئێمە ناکاتەوە''

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول رەخنە لە شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگ دەگرێت و پێی وایە، تەندروستی یاریزان پشتگوێخراوە.

یارییەکانی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ لە شەش یارییەوە بۆ هەشت یاریی زیادکراون و ناوی قۆناخەکە کراوەتەوە ”قۆناخی خول”. یارییەکانی ئەم قۆناخە تاوەکو کۆتایی یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پێشتر لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەم قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ تەواودەبوو.

ئالیسن جەختدەکاتەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و یانەکان، داواکارییەکان زۆربوون و ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی یاریزان دروست دەکات

بۆ هاندەران، زۆری یارییەکان هەواڵێکی خۆشە، چونکە زۆر یاریی گەورە دەبینن، بەڵام بۆ ئێمەی یاریزان، بەردەوام شتێکی باشە چاو بە خشتەکەدا بخشێنینەوە، چونکە زۆر جەنجاڵە.

هیچ کەسێک پرسیار لە یاریزانان ناکات، کاتێک ژمارەی یارییەکان زیاد دەکەن، بۆیە پێم وایە رای ئێمە گرنگ نییە، بەڵام دەزانین هەمووان چاوییان لەزیادکردنی ژمارەی یارییەکانە. هەمووان لێرە ماندوون، بەڵام دەبێ بە سەرنجەوە یاریی بکەین، چونکە ئاڵنگاری گەورەمان لەپێشە.

بەراورد بە وەرزی رابردوو، زۆر شت گۆڕاون، بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوومان نەکرد، بۆیە بە پەرۆشەوە بەشداری ئەم چامپیۆنزلیگە دەکەین.

ئەمڕۆ رۆژی لەدایکبوونی سڵۆتە و ئەمشەو یەکەم یاریی ئەوروپی لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button