ئینگلتەراگرنگترین

راپەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی دەیەوێت یانەیەکی پرێمەرلیگ بکڕێتەوە

ئامادەیە ببێتە خاوەنی پشکی کەمینە

Yariga App

یاریگا –

جەی زی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی لەوانەیە ببێتە خاوەن پشک لە ئیدارەی نوێی ئێڤەرتن.

جۆن تێکستەر، گەورە کارسازی ئەمریکی کە خاوەنی لیۆنی فەڕەنسی و هاوخاوەنی کریستاڵ پاڵاس و بۆتافۆگۆی بەڕازیلییە، دەیەوێت ببێتە خاوەنی پشکی زۆرینەی ئێڤەرتن.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای هاویندا، تێکستەر ئۆفەرێکی فەرمی بۆ کڕینی ئێڤەرتن پێشکەشکردووە و جەی زی (Jay Z) گۆرانیبێژی ئەمریکیش دەیەوێت ببێتە خاوەن پشک لە یانەکە.

بەگوێرەی گۆڤاری فۆڕبس بێت، سەرمایەی راپەرە 54 ساڵییەکە دەگاتە 2.5 ملیار دۆلار و دەیەوێت لەگەڵ تێکستەر، پشکەکانی ئێڤەرتن بکڕێتەوە.

فەرهاد موشیری، خاوەنی ئێستای ئێڤەرتن نیازی فرۆشتنی یانەکەیان هەیە و بەگوێرەی راپۆرتێکی گاردیان بێت، تێکستەر ئامادەیە لە پێناو کڕینی ئێڤەرتن، تەواوی پشکەکانی خاوەندارێتی کریستال پاڵاس بفرۆشێت.

تیمەکەی شۆن دایچ، وەرزێکی خراپییان لە پرێمەرلیگ دەستپێکردووە و هەر چوار یارییەکەی دۆڕاندووە. ئەمشەو لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو بەرامبەر ساوسامتن یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button